ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٦ی جۆزه‌ردان كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی مه‌عده‌نی زوغاڵ سه‌نگی ئه‌لبۆرزی شه‌رقی له ئۆستانی سێمنان، له ئاست دوورودرێژ بوونه‌وه‌ی ڕه‌وتی ئیداری لێكدانه‌وه و دیاری كردنی ئاستی دژواربوونی پیشه‌ی كرێكارانی ئه‌م ناوه‌نده، له به‌رامبه‌ر ئیداره‌ی ده‌ستیان دایه ناڕه‌زایه‌تی.
به وته‌ی یه‌كێك له كرێكارانی ناڕازی، له ئێستادا ٥ تا ٦ مانگه كه په‌روه‌نده‌ی ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی به‌ركه‌وتووی خانه‌نشینی به ئامانجی لێكدانه‌وه و دیاری كردنی ئاستی دژواربوونی پیشه‌كه‌یان دراوه‌ته ئیداره‌ی كار، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچ وڵامێكیان پێنه‌دراوه‌ته‌وه.