کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

هاتنی بوومه‌له‌رزه‌ له‌ ئۆستانی فارس

وقوع زمین‌ لرزه در استان فارس 4

وقوع زمین‌ لرزه در استان فارس 4

ناوه‌ندی بوومه‌له‌رزه‌ناسی و دامه‌زراوه‌ی ژئێۆفیزیكی زانكۆی تاران ڕایگه‌یاند كه‌ بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی ٥ و ١ ده‌هۆمی ریشتێر، كاتژمێر ٢٢ و ٣٥ ده‌قیقه‌ی شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌، ناوچه‌ی “به‌یره‌م” له‌ ئۆستانی فارسی له‌رزاندووه‌.
به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه‌ به‌ له‌ قووڵایی ١٦ كیلومیتری زه‌وی و له‌ ١٧ كیلومیتری ناوچه‌ی به‌یره‌م و ٣٠ كیلومیتری ئۆستانی فارس ڕوویداوه‌. شایانی باسه‌، چوار گرووپ له‌ تیمه‌كانی فریاكه‌وتن له‌ شاره‌كانی گراش، لامه‌رد، لارستان و خه‌نج به‌مه‌به‌ستی لێكۆلێنه‌وه‌ له‌م بوومه‌له‌رزه‌یه‌ و یارمه‌تی دان به‌ بوومه‌له‌رزه‌ لێدراوان ناردراون. به‌وته‌ی جێگری ئۆستانداری فارس و فه‌رمانداری شارستانی لارستان، هه‌تا ئێستا ڕاپۆرتێك سه‌باره‌ت به‌ زیانه‌ گیانییه‌كانی ئه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه‌ ڕاده‌ست نه‌كراوه‌.