به پێی ڕاپۆرته‌كان، به هه‌زاران كه‌س له دانیشتووانی شاری له‌نده‌ن پێته‌ختی بریتانیا، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٥ی جۆزه‌ردان، بۆ پشتیوانی له ڕه‌ش پێسته‌كان و هه‌روه‌ها دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی، له‌مشاره ده‌ستیاندایه خۆپیشاندان.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له‌م خۆپیشاندانه‌دا، نه‌یارانی ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی له مه‌یدانی “ترافێلگار”ی له‌نده‌ن كۆبوونه‌وه و به‌وتنه‌وه‌ی درووشمی “گیانی ڕه‌ش پێسته‌كان گرنگه”، “ڕه‌ش پێست بوون تاوان نییه” و هه‌روه‌ها “بریتانیا بێ تاوان نییه”، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. به پێی گرته ویدیۆیه بڵاوكراوه‌كان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، له حاڵێكدا كه لایه‌نگران گرووپه دژه فاشیستییه‌كان له مه‌یدانی “ترافێلگار” خۆپیشاندانیان ئه‌نجام ده‌دا و له‌دژی ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی درووشمیان ده‌وته‌وه، لایه‌نگرانی گرووپه توندڕۆكان له مه‌یدانی “په‌رله‌مان” به هه‌ڵگرتنی ئاڵای ئینگلیس، له‌دژی كۆچبه‌ران درووشمی ڕهگهزپهرهستانهیان ده‌وته‌وه.