کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی له‌ به‌رامبه‌ر باڵوێزخانه‌ی ئێران له‌ سۆئێد

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی له‌ به‌رامبه‌ر باڵوێزخانه‌ی ئێران له‌

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی له‌ به‌رامبه‌ر باڵوێزخانه‌ی ئێران له‌

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ هاووڵاتییانی ئه‌فغانستانی دانیشتووی وڵاتی سۆئێد، بە نیشانەی ده‌ربڕینی ناڕەزایەتیی لەئاست کوشتنی ئەفغانییەکان بەدەستی هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، له‌ به‌رامبه‌ر باڵوێزخانه‌ی ئێران له‌ سۆئێد، ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

ناڕازییان بۆ پشتیوانی لە خەڵکی ئەفغانستان و مەحکووم کردنی جینایەتەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ئاست كۆچبه‌رانی ئه‌فغانستانی، لەبەرامبه‌ر دەرگای باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامی لە شاری ستکهۆڵم پێتەختی سوئێد خۆپێشاندانیان ئەنجام دا. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، لە ماوەی یەک مانگدا، هێزەکانی کۆماری ئیسلامی لە سێ کردەوەی جیاجیادا نزیک بە ٣٠ پەناخواز و کرێکاری ئه‌فغانستانیان کوشتووه‌ و هەموو جارێکیش بە بیانووی جیاواز پاساو بۆ کردەوە مرۆڤکوژییەکانیان دێننەوە. هێزەکانی ڕژیم ٥٢ هاووڵاتیی ئه‌فغانستانیان دوای بێڕێزی، ئەشکەنجە و بێحورمەتی خستە ڕووباری هەریڕوودەوە كه‌ نزیکەی ٢٥ کەسیان لە ئاوەکەدا خنکان و تا ئێستاش تەرمی بەشێک لەوان نەدۆزراوەتەوە. لە کردەوەیەکی دیکەی دژە ئینسانییدا چەند کەسیان لە شاری یەزد لە ماشێنێکدا سووتاند کە ٣ کەسیان گیانیان لەدەست دا و چەند کەسێکیشیان لە دۆخێکی خراپدا لە ژێر چاودێریی پزیشکی‌دان. هەروەها لە کردەوەیەکی دیکەدا لە کرمان ٤ هاووڵاتیی ئه‌فغانستانی به‌ده‌ستی هێزه‌كانی ڕژیم كوژران کە ناڕەزایەتیی دەوڵەت و خەڵکی ئەفغانستانی بە دوای خۆیدا هێنا.