به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، ڕۆژی شه‌ممه ٢٤ی جۆزه‌ردان، لانیكه‌م ٣ كرێكار له دوو ڕووداوی جیاجیا له شاره‌كانی قۆدس و مه‌شهه‌د، برینداربوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له ئه‌نجامی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنان له شاری قۆدس، دوو كرێكار له‌كاتی كار تووشی ڕووداو بوون و به‌هۆیه‌وه به سه‌ختی برینداربوون. هاوكات كرێكارێكی چاڵ هه‌ڵكه‌ن له‌كاتی كار له جاده‌ی “ئهبلق ـــ مه‌شهه‌د” به‌هۆی داڕمانی دیواری چاڵه‌كه به سه‌ختی برینداربوو و ده‌ستبه‌جێ گوازترایه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.