کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

تێكهه‌ڵچوون له‌ نێوان پۆلیس و نه‌یاران ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی له‌ پاریس

درگیری پلیس و فعالان ضدنژادپرستی در پاریس

درگیری پلیس و فعالان ضدنژادپرستی در پاریس

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٤ی جۆزه‌ردان، له‌ نێوان پۆلیس و خۆپیشانده‌رانی ناڕازیی دژه‌ به‌ ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی له‌ شاری پاریس، تێكهه‌ڵچوون هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌.

شایانی باسه‌، ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌ وه‌ك به‌شێك‌ له‌ بزووتنه‌وه‌ی جیهانی “گیانی ڕه‌ش پێسته‌كان گرنگه‌” له‌ ئه‌مریكا كه‌وتووه‌ته‌ ڕێ. ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی شاری پارسی له‌ژێر ناوی “دادپه‌روه‌ری بۆ ئادام” به‌ڕێوه‌ده‌چێت. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، “ئادام تێرائۆره‌”ی ڕه‌ش پێست كه‌ ساڵی ٢٠١٦ له‌ لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، به‌ده‌ستی ئه‌م هێزانه‌ گیانی له‌ده‌ست دابوو. ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ كاتێك كه‌ خۆپیشانده‌ران به‌ نیازبوون به‌ره‌و ناوچه‌ی “ئۆپێڕای پاریس” ڕێپێوان بكه‌ن، پۆلیس پێشی پێ گرتوون و له‌ ئه‌نجامی ئه‌م هه‌وڵه‌، تێكهه‌ڵچوون له‌ نێوان ناڕازییان و پۆلیس ڕوویداوه‌. له‌ ئه‌نجامی ئه‌م خۆپیشاندانه‌، كۆمه‌ڵێك له‌ لاوانی ئه‌فغانستانی دانیشتووی فه‌ڕانسه‌ و ژماره‌یه‌ك له‌ هاووڵاتییانی ئێرانیش، به‌ ئاماده‌بوون له‌م كۆبوونه‌وه‌ دژه‌ ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستییه‌ و له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی چه‌ندین پارچه‌ نووسراوه‌ و وتنه‌وه‌ی درووشم له‌دژی كۆماری ئیسلامیی، له‌ئاست سیاسه‌تی ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستانه‌ی ڕژیم ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و جینایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامییان ده‌ر حه‌ق به‌ كۆچبه‌رانی ئه‌فغانستانی به‌ توندی مه‌حكووم كرد.