کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی خۆپیشاندانی دژه‌ ده‌وڵه‌تی له‌ لوبنان

تداوم اعتراضات ضد دولتی در لبنان

تداوم اعتراضات ضد دولتی در لبنان

به‌ هه‌زاران كه‌س له‌ شاره‌كانی به‌یرووت و ترابلۆس، ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٤ی جۆزه‌ردان، له‌دژی بێكاری، هه‌ژاری و سیاسه‌تی ئابووری ده‌وڵه‌تی لوبنان، خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئابووری لوبنان له‌ سه‌روبه‌ندی داڕمان دایه‌ و دابه‌زینی ئه‌رزشی پووڵی ئه‌م وڵاته‌، خه‌ڵكی لوبنانی زیاتر تووڕه‌ كردووه‌. هاووڵاتیانی ناڕازیی له‌ شاره‌كانی به‌یرووت و ترابۆلس هاتوونه‌ته‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و له‌دژی بێكاری، دابه‌زینی ئه‌رزشی پووڵی میللی و هه‌ژاری له‌ڕاده‌به‌ده‌ری سه‌رچاوه‌ گرتووه‌ له‌ سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی ئابووری ده‌وڵه‌ت، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه‌. شایانی باسه‌، پۆلیسی لوبنان بۆ بڵاوه‌پێكردن به‌ ناڕازییان، گازی فرمێسكڕێژ و گولله‌ی پلاستیكی به‌كارهێناوه‌.