کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

به‌رده‌وامی كوشتاری كه‌سانی مه‌ده‌نی له‌ ئه‌فغانستان

ادامه کشتار غیر نظامیان در افغانستان 2

ادامه کشتار غیر نظامیان در افغانستان 2

شوڕای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی ئه‌فغانستان ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ ئه‌نجامی هێرشه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی هێزه‌كانی تاڵبان، له‌ ماوه‌ی دوو حه‌فته‌ی ڕابردوودا لانیكه‌م ٨٩ هاووڵاتیی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

وته‌بێژی شوڕای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌فغانستان ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٤ی جۆزه‌ردان ڕایگه‌یاندووه‌: هێزه‌كانی تاڵبان له‌ ڕۆژانی جێژن و دوای ئه‌ویش، درێژه‌یان به‌ هێرشه‌كانیان داوه‌. به‌وته‌ی ناوبراو، له‌ ئه‌نجامی ئه‌م هێرشانه‌ ٨٩ كه‌سی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ١٥٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندرابوون. شایانی باسه‌، زۆربه‌ی قوربانییان به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینی كه‌نارجاده‌یی و هێرشه‌كانی تاڵبان له‌ ٢٩ ویلایه‌تی ئه‌فغانستان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. ئه‌م هێرشانه‌ له‌ حاڵێكدا هه‌روا به‌رده‌وامه‌ كه‌ كاربه‌ده‌ستانی ئه‌فغانستانی سه‌رقاڵی ڕه‌خساندنی بوار بۆ وتووێژ له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی تاڵبانن.