ڕۆژی شه‌ممه ٢٤ی مانگی جۆزه‌ردان، كارمه‌ندانی شیركه‌تی موخابراتی ئۆستانی فارس، له به‌رامبه‌ر ئیداره‌ی موخابراتی ئه‌م ئۆستانه، ده‌ستیان دایه ناڕه‌زایه‌تی.
به وته‌ی ناڕازیان، به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندیی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان و هه‌روه‌ها گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوكارانیان بۆسه‌ر كار، له زومره‌ی خواسته سهرهكیهكانیانن. هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كرد كه ” هیچ عادڵانه نییه، دوو كارمه‌ند له شوێنێكدا كار بكه‌ن و حقووقه‌كانیان به‌خاتری ڕه‌سمی بوون و شیركه‌تی بوون، جیاواز بێت. شایانی باسه، گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندیی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان، حقووقی كارمه‌ندانی شیركه‌تی زیاد ده‌كات و هه‌ڵاواردنه‌كان نێوانیان كه‌م ده‌كاته‌وه.