ڕۆژی شه‌ممه، حه‌وتاڵه‌دارانی شیركه‌تی ئازویكۆی ئازه‌ربایجان خۆدرۆ، له به‌رامبه‌ر ڕێكخراوی پشتیوانی له به‌كارهێنه‌ران، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناڕازیان به وتنه‌وه‌ی درووشم و له ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی پلاكارد له ئاست نه‌درانی ٦ هه‌زار ئۆتۆمبێلی “پێش خه‌رید” كرا‌و ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی. شایانی باسه، ئه‌م شیركه‌ته ده‌ستی داوه‌ته پێش فرۆش كردنی نزیك به ٦ هه‌زار و ٤٠٠ ده‌زگای ئۆتۆمبێل و له ئێستادا سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕینی پتر له ٢ ساڵ، ئۆتۆمبێله‌كانی ڕاده‌ست نه‌كردووه و به هیچ شێوه‌یه‌كیش وڵامده‌ره‌وه‌ی حه‌واڵه‌داره‌كان نییه.