ژماره‌یه‌ك له دانیشتووانی ئاوایی غوور سه‌ر به به‌شی “مۆشكان” هه‌ڵكه‌وتوو له ئۆستانی فارس، ڕۆژی هه‌ینی ٢٣ی مانگی جۆزه‌ردان، به كۆبوونه‌وه له شوێنی پارێزراوی مه‌عده‌نه‌كانی به‌هرام، خوازیاری دابین كردنی حقووقی خه‌ڵكی خوجێی ئه‌م ناوچه‌یه بوون.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پاراستنی ڕێكخراوی ژینگه‌ی ئۆستانی فارس له‌م پێوه‌نده‌دا ڕایگه‌یاندووه: ئه‌م چالاكییانه پێوه‌ندی به به‌ڵگه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌م ناوچه‌یه هه‌یه و به پێی ڕێككه‌وتنی وه‌زاره‌تی سه‌نعه‌ت، مه‌عده‌ن و تیجاره‌ت و ڕێكخراوی پاراستنی ژینگه بڕیار بوو، له‌ئاست هه‌ڵكه‌ندنی گوماناوی له‌م ناوچه‌یه به ئامانجی لێكدانه‌وه‌ی ده‌قیق تر لێكۆڵینه‌وه بكرێ. شایانی باسه، ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه به ده‌خاڵه‌تی هێزه‌كانی ئینتزامی كۆتایی پێ هاتووه.