کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بانگ كردنی ئه‌ندامانی “نێدای ژنانی ئێرانی” بۆ دادسه‌رای زیندانی ئێوین

احضار اعضای ندای زنان ایرانی برای اجرای حکم به زندان

احضار اعضای ندای زنان ایرانی برای اجرای حکم به زندان

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ڕۆژی هه‌ینی ٢٣ی جۆزه‌ردان، “ناهید شه‌قاقی، ئه‌كڕه‌م نه‌سیریان، مریه‌م محه‌ممه‌دی و ئه‌سرین ده‌ركاله‌” له‌ ئه‌ندامانی ڕێكخراوی ژنانی “ندای زنان ایران”، له‌ لایه‌ن لقی یه‌كی ئیجرای تاوانه‌كانی دادسه‌رای زیندانی ئێوینه‌وه‌ بانگ كراون.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌م چالاكانه‌ له‌ ڕێگه‌ی حوكمێكه‌وه‌ له‌ لایه‌ن لقی ٢٦ی دادگای ڕژیم له‌ تاران، به‌ تاوانی “كۆبوونه‌وه‌ی و ته‌بانی”، “پڕوپاگاندا له‌دژی نیزام” و “دژایه‌تی له‌گه‌ڵ حیجاب” هه‌ركام به‌ ٥٠ مانگ زیندان مه‌حكووم كراون كه‌ به‌ پێی ماده‌ی ١٣٤ی قانوونی تاوانه‌كانی ئیسلامیی، ده‌بێ هه‌ر كامیان لانیكه‌م، ٣ ساڵ له‌ ماوه‌ی حوكمه‌كه‌یان ته‌حه‌مۆل كه‌ن.