ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تیی به‌رده‌وامی كرێكارانی شیركه‌تی “نه‌زم ئافه‌رینانی ئیمان”، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٢ی جۆزه‌ردان له مه‌یدانی نه‌وتی شارستانی هووه‌یزه له‌ئاست پێشێل كرانی مافه‌كانیان هه‌روا به‌رده‌وام بوو.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناڕازییان وێڕای ئاماژه به خۆكوژی یه‌كێك له هاوكاره‌كانیان له ڕۆژی چوارشه‌ممه و ده‌ستپێكی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان له یه‌ك حه‌فته له‌مه‌وبه‌ره‌وه هه‌تا ئێستا، ڕایانگه‌یاندووه: شیركه‌تی “نه‌زم ئافه‌رینانی ئیمان” وه‌ك په‌یمانكاری ئه‌م پڕۆژه‌یه نزیكه‌ی ٥ ساڵه چالاكی ده‌كات و له‌م بارودۆخه ناله‌باری ئابوورییه‌ی ئێستادا، هه‌ستاوه به كه‌م كردنه‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان.