كرێكارانی مۆخابه‌راتی ئازه‌ربایجانی شه‌رقی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٢ی جۆزه‌ردان بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام، له ناڕه‌زایه‌تیی به ده‌ركرانی هاوكاره‌كانیان له به‌رامبه‌ر بینای ناوه‌ندی مۆخابه‌راتی ئۆستان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
شایانی باسه، به‌دوای ناڕه‌زایه‌تیی ئه‌م كرێكارانه له‌ئاست به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان و تۆمار كردنی سكاڵا له ئیداره‌ی گشتی كاری ئۆستان، به ١٤ كه‌س له‌م كرێكارانه ڕاگه‌یه‌ندراوه كه موتاڵباتهكانی په‌رداخت ده‌كرێ و له كۆتایی مانگی جۆزه‌ردان قه‌رارداده‌كانیان درێژ ناكرێته‌وه و له ڕێكه‌وتی یه‌كی پووشپه‌ڕ له‌سه‌ر كار ده‌ر ده‌كرێن.