كۆمه‌ڵێك له كاسبكاران و دووكاراندانی پاساژی “زه‌یتوون” له به‌نده‌رعه‌باس، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢١ی جۆزه‌ردان، له‌ئاست بیلاته‌كلیفی گوزه‌رانیان به‌دوای داخرانی شوێنی كاره‌كانیان، له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداری ڕژیم له‌مشاره كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوه‌ندی تیجاری زه‌یتوون كه پێشتر به‌هۆی ڕه‌چاونه‌كردنی ڕێوشوێنی ئیمه‌نی له لایه‌ن بازڕه‌سانی ناوه‌ندی بێهداشت پلۆمپ كرابوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه له لایه‌ن خاوه‌نانی ئه‌م ناوه‌نده‌وه و به بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی ناوه‌ندی بێهداشت، پلۆمپهكهیان شكاندووه و دووكانه‌كانیان كردووه‌ته‌وه.