کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی له‌ به‌رامبه‌ر كونسوولخانه‌ی ئێران له‌ ئه‌فغانستان

تجمع اعتراضی مردم افغانستان2

تجمع اعتراضی مردم افغانستان2

ژماره‌یه‌ك له‌ خه‌ڵكی ئه‌فغانستان ڕۆژی چوارشه‌مه‌ ٢١ی جۆزه‌ردان، له‌ به‌رامبه‌ر كۆنسوولگه‌ری كۆماری ئیسلامیی له‌ شاری جه‌لال ئاباد، ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ناڕازییان له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌ گرتنی چه‌ندین پلاكارد و وتنه‌وه‌ی درووشمی “بڕێك ئاو بێنن سووتام”، “ڕژیم جه‌نایه‌تكاری ئێران، هیچ جیاوازییه‌كی له‌گه‌ڵ تاڵبان و داعش نییه‌”، “هیچكات خوێنی خه‌ڵكی ئه‌فغانستان نافرۆشین بۆ‌ كۆماری ئیسلامیی” و “مه‌رگ و نه‌مان بۆ جه‌نایه‌كاران، چ له‌ كابۆل و چ له‌ تاران”، له‌ئاست جه‌نایه‌ته‌كانی ڕژیم ئیسلامیی ئێران ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.