ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٦ی مانگی پووشپه‌ڕ، بۆ ٧مین ڕۆژی به‌رده‌وام، شۆفیره ده‌ركراوه‌كانی شیركه‌تی واحید له به‌رامبه‌ر وه‌زاره‌تی كاری ڕژیم كۆبوونه‌وه و خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر كاره‌كانیان بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، نامه ناردن و ده‌ست تێوه‌ردانی هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم له پرۆسه‌ی پێڕاگه‌یشتن به په‌روه‌نده‌ی ئه‌م شۆفیرانه، گه‌نده‌ڵیی ئیداری و هه‌روه‌ها هاوده‌ست بوونی وه‌زاره‌تی كار له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم، پێشی له گه‌ڕانه‌وه‌ی “فه‌ره‌حناز شیری، ڕه‌زا شه‌هابی، حه‌سه‌ن سه‌عیدی، ناسر محره‌م زاده و حسێن كه‌ریمی سه‌بزه‌وار” گرتووه. شایانی باسه له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا،هێزه‌كانی ڕژیم له شوێنی كۆبوونه‌وه‌كه ئاماده بوون و هه‌ڕه‌شه‌یان له به‌شداربووان كردووه به‌ڵام ناڕازییان به بێ بایه‌خدان به هێزه‌كانی ڕژیم درێژه‌یان به كۆبوونه‌وه‌كه‌یان داوه و خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر كاره‌كانیان بوون.