كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی “كه‌یسۆن”ی ئه‌هواز، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢١ی جۆزه‌ردان، له‌ئاست په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان و هه‌روه‌ها نه‌درانی حه‌قی بیمه‌كانیان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م كرێكارانه له مانگی ڕێبه‌ندانی پاره‌كه‌وه هه‌تا ئێستا هیچ حه‌قده‌ستێكیان پێ نه‌دراوه و حه‌قی بیمه‌ی ٧٠ كه‌س له كرێكارانی ئه‌م كارخانه‌یه به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی په‌رداخت نه‌كراوه. كرێكارانی ناڕازیی هه‌روه‌ها له‌ئاست بارودۆخی ناله‌بار و نابێهداشتی شیركه‌ت ئێعتڕازیان كردووه. شایانی باسه، پێشتریش ئه‌م كرێكارانه له مانگی ڕه‌شه‌ممه به‌مه‌به‌ستی دانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان ده‌ستیان له‌كار كێشابوویه‌وه و كۆببوونه‌وه.