کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی مانگرتنی كرێكارانی شاره‌داریی سه‌نعه‌تی پێترۆشیمی پاڵاوگه‌ی ئابادان

تداوم تجمع اعتصاب کارگران شهرداری صنعتی پالایشگاه آبادان

تداوم تجمع اعتصاب کارگران شهرداری صنعتی پالایشگاه آبادان

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی شاره‌داریی سه‌نعه‌تی پێترۆشیمی پاڵاوگه‌ی ئابادان، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ بۆ چه‌ندومین ڕۆژی به‌رده‌وام ده‌ستیان له‌ كار كێشایه‌وه‌ و له‌ به‌رامبه‌ر ده‌رگای پاڵاوگه‌كه‌ ده‌ستیان دایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

ناڕازیان یه‌كێك له‌ هۆكاره‌كانی كۆبوونه‌وه‌ و مانگرتنه‌كه‌ی خۆیان، نه‌درانی سێ مانگه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان و یه‌كلا نه‌كرانه‌وه‌ی حیسابی ساڵی ٩٧ ڕاگه‌یاندووه‌ و ده‌ڵێن: بێجگه‌له‌ نه‌درانی حه‌قده‌ستی چه‌ندین مانگ، جێژنانه‌ و سه‌نه‌واتی ساڵی ڕابردووشیان پێنه‌دراوه‌. هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ “داوا له‌ كرێكارانیش كراوه‌ كه‌ به‌ڵگه‌ی قه‌رارداده‌گه‌ به‌ شێوه‌ی سپی واژۆ بكه‌ن و كرێكارانێك كه‌ ئه‌و كاره‌یان ئه‌نجام نه‌داوه‌  له‌ لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردنیان لێكراوه‌.