خۆپیشاندانی دژی ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی له وڵاتانی فه‌ڕانسه، سوئیس و بێلژیك، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٠ی جۆزه‌ردان بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام هه‌روا درێژه‌ی بوو.
به هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی فه‌ڕانسه له‌دژی هه‌ڵاواردنی ڕه‌گه‌زی و مه‌حكووم كردنی هه‌ڵسووكه‌وتی توندووتیژانه‌ی پۆلیسی ئه‌مریكا، له‌شاره‌كانی پاریس و لیۆن و هه‌ندێ له شاره‌كانی دیكه‌ی ئه‌م وڵاته، هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا. خۆپیشانده‌ران له گۆڕه‌پانی “كۆماری” شاری پاریس كۆبوونه‌وه و به‌وتنه‌وه‌ی درووشمی “ژیانی ڕه‌ش پێسته‌كان گرنگه”، له‌ئاست توندووتیژی نواندنی پۆلیسی ئه‌مریكا ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. هه‌روه‌ها له وڵاتی سوئیسی، چه‌ندین خۆپیشاندانی هاوشێوه به‌ڕێوه‌چووه و ناڕازییان بۆ ڕێزگرتن له “جۆرج فلۆید”، بۆ ٨ ده‌قیقه بێده‌نگییان ڕاگه‌یاندووه. له وڵاتی بێلژیكیش، خۆپیشانده‌ران به نیشانه‌ی ئێعتڕاز، په‌یكه‌ره‌ی “لێئۆپۆلدی دووهه‌م” پاشای بێلژیكیان هێنایه خواره‌وه.