كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی خزمه‌تگوزاری مۆخابه‌راتی ئازه‌ربایجانی شه‌رقی، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٠ی جۆزه‌ردان له ناڕه‌زایه‌تیی به ده‌ركرانی ژماره‌یه‌ك له هاوكاره‌كانیان، له به‌رامبه‌ر بینای ناوه‌ندی مۆخابه‌راتی ئۆستان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر به‌دوای ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی خزمه‌تگوزاری مۆخابه‌راتی ئازه‌ربایجانی شه‌رقی له‌ئاست به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان، ١٤ كه‌س له‌و كرێكارانه‌ی كه قه‌رارداده‌كانیان ته‌واو بووه، له‌سه‌ر كاره‌كانی ده‌ركراون. كرێكارانی ناڕازیی خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوكاره‌كانی بۆ سه‌ر كار و درێژكردنه‌وه‌ی قهراردادهكانیانن.