کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی ده‌ركراوی زانكۆی خسووسی شۆمال

اعتراض کارگران اخراجی دانشگاه غیردولتی شمال 3

اعتراض کارگران اخراجی دانشگاه غیردولتی شمال 3

كرێكارانی ده‌ركراوی زانكۆی خسووسی شۆمال له‌ شارستانی ئامۆل، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٠ی جۆزه‌ردان، وێڕای ناڕه‌زایه‌تیی به‌ ده‌ركرانیان له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م حه‌فته‌یه‌ به‌ بیانووی نه‌خۆشی كۆرۆنا، ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر كار بوون.

كرێكارانی ناڕازیی له‌مباره‌وه‌ ڕایانگه‌یاندووه‌: به‌رپرسانی زانكۆی شۆمال به‌ بیانووی نه‌خۆشی كۆرۆنا، ٧٠ كه‌س له‌ كرێكارانی ئه‌م زانكۆیه‌یان به‌ بێ هیچ پشتیوانییه‌كی ماڵی له‌سه‌ر كار ده‌ركردووه‌. ده‌شڵێن: ده‌ركرانی ئه‌م كه‌سانه‌ هیچ پێوه‌ندییه‌كی به‌ نه‌خۆشی كۆرۆناوه‌ نییه‌ و ئیدیعای به‌رپرسانی زانكۆ به‌دووره‌ له‌ ڕاستییه‌كان.