کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی په‌یمانیی سه‌نعه‌ت نه‌وت

ادامه اعتراضات کارگران پیمانکاری صنعت نفت 2

ادامه اعتراضات کارگران پیمانکاری صنعت نفت 2

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی په‌یمانیی سه‌نعه‌ت نه‌وت له‌ئاست به‌كرده‌وه‌ ده‌رنه‌هاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی كاره‌ سه‌خت و زیانباره‌كان و هه‌روه‌ها وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان، هه‌روا به‌رده‌وامه‌.

به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، كرێكارانی ناڕازیی ڕایانگه‌یاندووه‌: به‌ سه‌رنج دان به‌ ڕاگه‌یاندنی وه‌زیری نه‌وت له‌ مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی پاره‌كه‌دا، گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی كاره‌ سه‌خت و زیانباره‌كان بڕیاربوو مانگی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵ له‌ سه‌رجه‌م شیركه‌ته‌ نه‌وتییه‌كان به‌كرده‌وه‌ ده‌ربێت. به‌ڵام شیركه‌ته‌ نه‌وتییه‌كان له‌م پێوه‌نده‌دا زۆر لاواز كاریان كردووه‌ و هه‌تا ئێستا هیچ هه‌نگاوێكیان به‌م ئاڕاسته‌یه‌ هه‌ڵنه‌گرتووه‌. كرێكارانی ناڕازیی هه‌روه‌ها له‌ئاست وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنی به‌رپرسان ناڕازیین و خوازیاری كاردن بۆ به‌كرده‌وه‌ ده‌رهێنانی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌ن.