به‌هۆی كه‌وتنه‌وه ئاگر له ستۆدیۆیه‌كی به‌رهه‌م هێنانی فیلمی ئه‌نیمه‌یشێن له شاری “كیۆیۆ”ی هه‌ڵكه‌وتوو له ڕۆژئاوی وڵاتی ژاپۆن، لانیكه‌م كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و ٣٧ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، ئه‌م ڕووداوه له بینایه‌كی شیركه‌تی به‌رهه‌مهێنانی فیلم ڕوویداوه و به‌هۆیه‌وه كه‌سێك گیانی له‌ده‌ست داوه ٣٧ كه‌سیش برینداربوون و به‌هۆی سه‌ختیی برینه‌كانیان ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆیشخانه كراون. وته‌بێژی ئیداره‌ی پۆلیسی ژاپۆن ڕایگه‌یاندووه كه چه‌ندین به‌ڵگه‌یان به‌ده‌سته‌وه‌یه كه نیشان ده‌دات ئاگره‌كه له لایه‌ن كه‌س یان كه‌سانێكه‌وه كه‌وتبێته‌وه و لێكۆلینه‌وه له هۆكاری ئه‌م ڕووداوه درێژه‌ی هه‌یه.