كۆمه‌ڵێك له جووتیارانی غه‌ربی ئیسفه‌هان ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٠ی جۆزه‌ردان، له به‌رامبه‌ر بینای ئۆستاندرایی ئه‌م ئۆستانه ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، جووتیارانی ناڕازیی له‌ئاست پچڕانی ئاوی زایه‌نده‌ڕوود و دابین نه‌كرانی ئاوی پێویست بۆ به‌رهه‌مه كشتووكاڵییه‌كانیان، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه. ناڕازییان كه خوازیاری ڕه‌وانه كردنی سه‌رله‌نوێی ئاوی زایه‌نده‌ڕوود به‌مه‌به‌ستی دابین بوونی “حه‌ق ئابه” كه‌شاوه‌رزی و پڕبوونه‌وه‌ی تاڵاوی نێوده‌وڵه‌تی “گاوخونی”ن، ده‌ڵێن: به‌دوای پچڕانی ئاوی ئه‌م ڕووباره به‌سه‌ریاندا، به‌رهه‌مه‌كانیان به تایبه‌ت مه‌زراكانی گه‌نم كه‌م كه‌م خه‌ریكه له‌ناو ده‌چێ.