به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕێكخراوی بێهداشتی جیهانی ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٠ی جۆزه‌ردان له‌ئاست كه‌مته‌رخه‌می وڵاتان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ كۆرۆنا هوشداری دا و ڕایگه‌یاندووه: زۆربه‌ی كۆمه‌ڵگای جیهان هه‌روا مه‌ترسی تووشبویان له‌سه‌ره و ڕه‌چاونه‌كردنی ڕێوشوێنه بێهداشتییه‌كان، گه‌وره‌ترین مه‌ترسییه له به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌م نه‌خۆشییه.
به پێی به‌راورده‌كانی ئه‌م ڕێكخراوه‌یه، حاڵه‌ته‌كانی كۆرۆنا له سه‌رتاسه‌ری جیهان ڕووی له زیاد بوونه و به‌وته‌ی سه‌رۆكی ڕێكخراوی بێهداشتی جیهانی، له حاڵێكدا كه بارودۆخه‌كه له ئۆرووپا به‌ره‌و باش بوون ده‌چێ، به‌ڵام له‌ئاستی جیهانی ئه‌م ڕه‌وته ڕووی له خراپتر بوونه. ناوبراو هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه: له‌ماوه‌ی ٩ ڕۆژی ڕابردوودا، زیاتر له ١٠٠ هه‌زار كه‌س له سه‌رتاسه‌ری جیهان به‌م ویرووسه گیرۆده بوون. ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه ته‌نیا له ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا، زیاتر له ١٣٦ هه‌زار حاڵه‌تی نوێی تووشبون به كۆرۆنا له‌ئاستی جیهاندا تۆمار كراوه.