کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

به‌رده‌وامی ده‌ستبه‌سه‌ركرانه‌كان له‌ توركییه‌

دستور بازداشت بیش از ۴۰۰ نفر در ارتباط با کودتای نافرجام ترکیه

دستور بازداشت بیش از ۴۰۰ نفر در ارتباط با کودتای نافرجام ترکیه

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌ درێژه‌ی ڕه‌وتی ده‌ستبه‌سه‌ركرانه‌كان له توركییه‌، كاربه‌ده‌ستانی ئه‌م وڵاته‌‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٠ی جۆزه‌ردان، بڕیاری بازداشتی زیاتر له‌ ٤٠٠ كه‌س له‌وانه‌، كاربه‌ده‌ستانی نیزامی، پزیشكان و مۆعه‌لیمانیان له‌ پێوه‌ند له‌گه‌ڵ كوده‌تا سه‌رنه‌گرتووه‌كه‌ی ساڵی ٢٠١٦ ده‌ركرووه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، له‌ ئۆپڕاسیۆنێكدا، پۆلیسی توركییه‌ ١٩١ كه‌سی له‌ شاری “ئێزمیر” له‌ ڕۆژئاوای ئه‌م وڵاته ‌ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. هاوكات له‌ شاری ئیستانبۆل دادستانی گشتی ئه‌مشاره‌ بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ركرانی بۆ ١٥٨ كه‌س له‌وانه‌، پێرسۆنێلی نیزامی، پزیشكان و مۆعه‌لیمان ده‌كردووه‌ كه‌ ٨٦ كه‌سیان له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. هه‌روه‌ها حوكمی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ٣٢ كه‌س له‌ هێزی ئاسمانی توركییه‌ به‌ تۆمه‌تی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی فه‌تحوڵڵا گولێن ده‌ركراوه‌. شایانی باسه‌، له‌ساڵی ٢٠١٦وه‌ هه‌تا ئێستا نزیكه‌ی ٨٠ هه‌زار كه‌س دادگایی كراون و ١٥٠ هه‌زار كه‌س له‌ كارمه‌ندانی ده‌وڵه‌تی و نیزامی له‌سه‌ر كاره‌كانیان وه‌لان نراون.