كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌درایی سه‌نعه‌تی پاڵاوگه‌ی ئابادان، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٩ی جۆزه‌ردان، به‌ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه له به‌رامبه‌ر ده‌رگای چوونه‌ژووره‌وه‌ی ئه‌م پاڵاوگه‌ی ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ناڕازیی له‌ئاست په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته‌كانیان و نه‌درانی جێژنانه، سه‌نه‌واته‌كانیان و هه‌روه‌ها كه‌م كردنه‌وه‌ی حه‌قده‌ستی ئه‌مساڵیان ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه. به‌وته‌ی ناڕازییان، سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه، به‌دوای ته‌واوبوونی قه‌رارداده‌كانیان، كارفه‌رما قه‌راردادێكی نوێی له‌گه‌ڵ به‌ستوون كه به پێی ئه‌م قه‌رارداده، لانیكهمی حه‌قده‌ستی دیاریكراو له لایه‌ن ئیداره‌ی كار تێیدا نه‌گونجێندراوه و داوا له كرێكاران كراوه كه ئه‌م قه‌رارداده به شێوه‌ی سپی ئیمزا بكه‌ن و ئه‌و كرێكارانه‌ی ئه‌م قه‌رارداده واژۆ ناكه‌ن له لایه‌ن كارفه‌رماوه هه‌ڕه‌شه‌یان لێكراوه كه له‌سه‌ر كاره‌كانیان ده‌رده‌كرێن.