کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تیی جووتیارانی گه‌چساران

اعتراض کشاورزان گوجه کار گچسارانی1

اعتراض کشاورزان گوجه کار گچسارانی1

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٩ی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له‌ جووتیارانی ته‌ماته‌كار له‌ شارستانی گه‌چساران له‌ ئاست باروودۆخی فرۆشی به‌رهه‌مه‌كانیان ده‌ستیان دایه‌ ناڕه‌زایه‌تی.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م جووتیارانه‌ كه‌ له‌ باروودۆخێكی بژێویی ناله‌باردا به‌سه‌ر ده‌به‌ن، قیمه‌تی هه‌ر كیلۆیه‌ك ته‌ماته‌ بۆ ئه‌وان ته‌نیا ٣٠٠ تمه‌ن ده‌كات و هه‌ر تۆنێكیش ته‌ماته‌ به‌ ١٦٥ هه‌زار تمه‌ن ده‌فرۆشن و به‌ له‌به‌رچاوگرتنی هه‌زینه‌ی بار كردنه‌كه‌شی هیچ سه‌ره‌فه‌یه‌كیان بۆ ناكات. شایانی باسه‌، هه‌رزان بوونی قیمه‌تی ته‌ماته‌ و  بێ توانایی ئۆرگانه‌ به‌رپرسه‌كان له‌ كڕین و پاراستنی ئه‌و كاڵایه،‌ بووه‌ته‌ هۆی كۆبوونه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغی فرۆشیارانی ئه‌و به‌رهه‌مه‌ له‌ باروودۆخێكدا كه‌ ویرووسی كۆرۆنا به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رین په‌ره‌ی سه‌ندووه‌.