به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٩ی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له دانیشتووانی خه‌ڵكی ئاوایی ئه‌ندریانی شارستانی وه‌رزه‌قان،ل ئاست پیس بوونی ژینگه و له‌ناوچوونی به‌رهه‌مه كشت و كاڵیهكانیان ده‌ستیان دایه ناڕه‌زایه‌تی.
به وته‌ی ناڕازیان، به‌رپرسانی ڕژیم به واده و به‌ڵێنیی دامه‌زراندنی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه، زۆرێك له زه‌ویه‌كانی خهڵكییان، بۆ ده‌ستڕاگه‌یشتنیان به مه‌عده‌نه‌كان، به قیمه‌تێكی هه‌رزان كڕیوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كرد كه ئاوی ئاواییهكهشیان لێ پیس كردوون و خه‌ڵك به خواردنه‌وه‌ی ئه‌و ئاوه مه‌سمووم بوون. باغه‌كانیان ویشك بووه و ئاژه‌ڵه‌كانیان لێ مردوون. شایانی باسه، له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا پیس بوونی ژینگه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه به‌هۆی به‌كارهێنانی سیانوور له‌م مه‌عده‌نه‌دا، ناڕه‌زایه‌تیی به‌رینی دانیشتووتانی ناوچه‌كه‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه و هه‌تا ئێستا ژماره‌یه‌كیش له جه‌ره‌یانی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیانه‌دا ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.