ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ژمارەیەک لە ئەندامانی حیزبی “همبستگی” ئەفغانستان له کاردانەوە بە هه‌ڵسووكه‌وتی کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ هاووڵاتییانی ئه‌فغانستانی، لە به‌رامبه‌ر باڵوێزخانەی ئەو وڵاتە کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد و ئەو ڕووداوانەیان بە کارێکی دزێو و ناشیرین وەسف کرد.
شایانی باسه، خۆپێشاندەران بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین دەرگا و دیواری باڵوێزخانەکەیان بە ڕ‌نگی سوور پڕژاندووه. ئەوان هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە “خنکاندنی کرێکارانی ئەفغانستانی لە سەر سنوور” و “ئاگردانی ماشینێکی هەڵگری ئەفغانییەکان لە یەزد” تاوانبار ده‌كه‌ن. لە لایەکی دیكه‌وه لە “هێلمەند”، بەشێک لە ئەندامانی کۆمەڵگەی مەدەنی لەم پێوەندییەدا ناڕەزایەتییان دەربڕی و داوای دادپەروەرییان بۆ پەروەندەی قوربانییەکانی ئەو کارەساتە کرد. جێگه‌ی ئاماژەیە، ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی جۆزەردان، له ئه‌نجامی ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم لە شاری یەزد، ماشێنێكی هه‌ڵگری هاووڵاتییانی ئه‌فغانستانی له‌ناو ئاگردا سووتاو به‌هۆیه‌وه، ٣ کەس گیانیان لەدەستدا و ئەوانی دیکەش بەهۆی سەختیی برینەکەیانەوە لە نەخۆشخانەن. مانگی ڕابردووش‌دا هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ٥٢ کرێکاری ئەفغانستانیان دوای ئەشکەنجە و بێڕێزییەکی زۆر لەسەر سنووری نێوان ئێران و ئەفغانستان، خستە ڕووباری “هەریڕوود”ەوە و لە ئاکامدا ژماره‌یه‌كیان گیانیان لەدەستدا.