کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵكی به‌شی خاوه‌

تجمع اعتراضی مردم بخش خاوه

تجمع اعتراضی مردم بخش خاوه

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٨ی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له‌ خه‌ڵكی به‌شی خاوه‌ له‌ شارستانی دۆلفان، به‌ مه‌به‌ستی پێشگرتن به‌ له‌ناوبردنی ژینگه‌ و سرووشتی ئه‌م ناوچه‌یه‌، ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، خه‌ڵكی ناڕازیی ئه‌م ناوچه‌یه‌ له‌ئاست چالاكی كارخانه‌ی “ماسه‌ كوه گرین” به‌ره‌و ئه‌م كارخانه‌یه‌ كه‌وتوونه‌ته‌ ڕێ وپێشیان به‌ چالاكییه‌كانی ئه‌م كارخانه‌یه‌ گرتووه‌. ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌مه‌به‌ستی ده‌خاڵه‌ت و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ناڕازییان چوونه‌ته‌ ئه‌م مه‌نته‌قه‌یه‌ و ئه‌م هه‌وڵه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم، بووه‌ته‌ هۆی تێكهه‌ڵچوون له‌ نێوان ئه‌م هێزانه‌ و خه‌ڵكی خاوه‌.‌