كۆمه‌ڵێك له قه‌سابه‌كانی شاری ئیزه ڕۆژی شه‌ممه ١٧ی مانگی جۆزه‌ردان، له ناڕه‌زایه‌تیی به ته‌عتیل كرانی كوشتارگاكانی ئه‌مشاره، له به‌رامبه‌ر بینای شارهردایی ئیزه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕۆژی ٩ی جۆزه‌ردان، كوشتارگانی ئیزه به ته‌واوی پلۆمپ كران و بڕیار درا كه له‌مه به‌دواوه كوشتاری ئاژه‌ڵه‌كان ته‌نیا له كوشتارگای “باغ مه‌له‌ك” ئه‌نجام بدرێ. به‌وته‌ی ناڕازییان، نزیكه‌ی ١٠ ڕۆژه كوشتارگانی ئیزه داخراون و ئه‌وان هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی داهاتیان نییه و ده‌ڵێن: به‌رده‌وامی ئه‌م بارودۆخه كێشه‌وگرفتێكی زۆری بۆیان پێكهێناوه و هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌م ڕێكاره، قیمه‌تی گوشت به‌ڕاده‌یه‌كی زۆر چووه‌ته‌سه‌رێ.