به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی شه‌ممه ١٧ی جۆزه‌ردان ٢ هه‌زار و ٢٠٠ ئۆستادی زانكۆ له سه‌رتاسه‌ری ئێران له نامه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تیی ڕوو له سه‌رۆكی قووه‌ی قه‌زاییه، له‌ئاست “ئیدیعاكانی سه‌رووی یاسا بۆ پێكهێنانی پهڕاوێزێكی ئه‌من له به‌رامبه‌ر یاسا”، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، واژۆكارانی ئه‌م نامه‌یه له‌سه‌ر پێكهێنانی یه‌كسانی بۆ سه‌رجه‌م كارگێڕان و خه‌ڵك له یاسادا، جه‌ختیان كردووه‌ته‌وه و خوازیاری “سه‌رنج نه‌دانی ده‌زگای دادوه‌ری و قه‌زایی به پڕۆژه‌ی پارێزبه‌ندی كه‌سانی تایبه‌ت” بوون. له‌م نامه‌یه‌دا هه‌روه‌ها له‌ئاست هه‌ڵاواردن و تێبینی له به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی دادپه‌روه‌ری دژ به ڕێزی مرۆوایه‌تی و پێورهكانی مافی مرۆڤ” ئێعتڕاز كراوه و هه‌روه‌ها ڕوانگه‌ی ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی، عه‌شیرایه‌تی، كاریزمابوون و پارێبهندی كه‌سانی تایبه‌ت به ڕوانگه‌یه‌كی خراپ باسی كراوه.