ده‌وڵه‌تی هێند ڕۆژی شه‌ممه ١٧ی جۆزه‌ردان، باسی له تۆمار كردنی نزیكه‌ی ١٠ هه‌زار حاڵه‌تی نوێ تووشبون به كۆرۆنا له ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو له‌م وڵاته كردووه.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، وڵاتی هێند شه‌شه‌مین وڵاتێكه كه زۆرترین حاڵه‌تی تووشبون به كۆرۆنای تێیدا تۆمار كراوه. شایانی باسه، له ئێستادا ژماره‌ی تووشبوان به كۆرۆنا له‌م وڵاته گه‌یشتووه‌ته ٢٣٦ هه‌زار و ٦٥٥ كه‌س و له‌و ژماره‌یه‌ش ٦ هه‌زار و ٦٤٩ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.