دوای تێپه‌ڕبوونی چه‌ندین حه‌فته له ناڕه‌زایه‌تیی و تێكهه‌ڵچوونه خوێناوییه‌كان له سوودان، كاربه‌ده‌ستانی نیزامی له‌م وڵاته، ڕێكه‌وتن نامه‌یه‌كیان بۆ پێكهێنانی ده‌وڵه‌ت له‌گه‌ڵ ناڕازییان واژۆ كردووه.
یه‌كێك له سه‌ره‌كی ترین خواستی ناڕازیان دوای كودتای نیزامیی ئه‌رته‌ش دژبه “عومهرۆلبهشیر” له مانگی ئاوریلی ڕابردوو، پێكهێنانی ده‌وڵه‌تێكی غه‌یره نیزامی بوو. شایانی باسه، ٢ حه‌فته له‌مه‌وبه‌ر به‌دوای هێرشی هێزه ئه‌منییه‌كان بۆسه‌ر مانگرتنی ناڕازیان له به‌رامبه‌ر مه‌قه‌ڕی فه‌رمانده‌یی هێزه چه‌كداره‌كان، وتووێژی نێوان شوڕای نیزامی و ناڕازییان ڕاگیرابوو. به وته‌ی ناڕازیان ته‌نیا له‌و ماوه‌یه‌دا زیاتر له ١٠٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.