کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی خۆپیشاندانی دژه‌ ده‌وڵه‌تی له‌ لوبنان

ادامه اعتراضات ضد دولتی در لبنان1

ادامه اعتراضات ضد دولتی در لبنان1

به‌ هه‌زاران كه‌س له‌ خه‌ڵكی لوبنان به‌دوای كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاسته‌نگییه‌كان به‌هۆی ویرووسی كۆرۆنا، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٧ی جۆزه‌ردان، بۆ جارێكی دیكه‌ هاتنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و له‌دژی ده‌وڵه‌ت خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.

به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ناڕازییان كه‌ له‌ مه‌یدانی ناوه‌ندی به‌یرووت ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌، له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ هێرشی كرایه‌ سه‌ریان و گازی فرمێسكڕێژیان به‌كارهێنا. شایانی باسه‌، خۆپیشانده‌ران له‌م ناڕه‌زایه‌تییه‌دا، خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت، به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی پێشوه‌خته‌ و چه‌ك كردنی گرووپی حیزبوڵڵا بوون.