ڕۆژی شه‌ممه ١٧ی مانگی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ده‌ركراوی به‌شی نۆژنكردنه‌وه‌ی شیركه‌تی كێشت و سه‌نعه‌تی هه‌فت ته‌په، به خواستی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆسه‌ر كار، له به‌رامبه‌ر ده‌فته‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئه‌م شیركه‌ته ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، قه‌راردادی ئه‌م كرێكارانه كه هه‌ر كامیان پێشینه‌ی ٢ تا ٣ ساڵ كاریان هه‌یه، له به‌ره‌به‌یانیی ڕۆژی شه‌ممه ٤ی جۆزه‌ردانه‌وه هاوكات له‌گه‌ڵ وه‌رزی به‌رهه‌مهێنان، هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه. كرێكاران ده‌شڵێن كه كاری ئه‌وان وه‌ك كرێكاری شاره‌زای فه‌ننی، جۆشكار و نۆژنكار، له‌و جێگه‌وه گرینگی هه‌یه كه كارخانه‌ی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په به‌رده‌وام پێویستی به پێرسۆنێلی فه‌ننی هه‌یه.