کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تیی سه‌رله‌نوێی په‌رستاران له‌ تاران

اعتراض دوباره پرستاران در تهران3

اعتراض دوباره پرستاران در تهران3

كۆمه‌ڵێك له‌ په‌رستاران و كادری ده‌رمانیی له‌ تاران، ڕۆژی ١٧ی جۆزه‌ردان له‌ ئاست به‌كرده‌وه‌ ده‌رنه‌هاتنی یاسای بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی به‌هره‌دانه‌وه‌ی كار و سه‌عات كاریی زۆر، ده‌ستیان دایه‌ ناڕه‌زایه‌تی.

به‌ وته‌ی ناڕازیان، به‌ پێچه‌وانه‌ی باقیی پێرسۆنه‌كانی دیكه‌، یاسای بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی به‌هره‌دانه‌وه‌ی كار بۆ پێرسۆنێله‌كانی ئۆرژانس به‌كرده‌وه‌ ده‌رنه‌هاتووه‌. هه‌روه‌ها ڕاشیانگه‌یاند كه‌ سه‌عاتی كاری زۆر بۆ كادری ده‌رمانی و به‌تایبه‌ت بۆ به‌شی ئۆرژانس كه‌ له‌ زومره‌ی پیشه‌ دژواره‌كانه‌، یه‌كجار نه‌گونجاوه‌  و ده‌بێته‌ هۆی شه‌كه‌ت بوونی كادره‌ ده‌رمانیه‌كان و ئه‌وه‌ش خۆی كێشه‌ و گرفتی جیدی له‌ پڕۆسه‌ی ده‌رمان كردنی نه‌خۆشه‌كاندا ده‌خوڵقێنێت. هاوكات ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كرد كه‌ ئاستی حقووقه‌كانیان زۆر له‌ خواره‌وه‌یه‌ و وڵامده‌ره‌وه‌ی پێداویستیه‌كانی ژیانیان نییه‌ و به‌رده‌وام له‌ ژێر زه‌خت و گوشاری مه‌عیشه‌تی دا به‌سه‌ر ده‌به‌ن.