كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی مه‌عده‌نی “بیتۆمین”ی ئیوان له ئۆستانی ئیلام له چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ره‌وه هه‌تا ئێستا له ناڕه‌زایه‌تیی به بارودۆخی ناله‌باری كاریان ده‌ستیان داوه‌ته كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، ڕۆژی ١٢ كاتژمێر له بارودۆخێكی نائیمن و نابێهداشتی كار ده‌كه‌ن و ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه بیمه، سه‌نه‌وات و حه‌قده‌ستێكی دیاری كراویان نییه و كارفه‌رمای مه‌عده‌ن، ڕێگه به بازڕه‌سانی سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی نادات كه بچنه ناو ئه‌م مه‌عده‌نه‌وه. ده‌شڵێن: هه‌تا ئێستا چه‌ندین جار له ئیداره‌ی كار سكاڵایان ده‌ربڕیوه، به‌ڵام هیچ وه‌ڵامێكیان پێنه‌دراوه‌ته‌وه.