کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ئیداره‌ی گشتیی به‌نده‌ره‌كانی خوزستان

ادامه تجمع کارگران اداره کل بنارد و دریانوردی خوزستان 1

ادامه تجمع کارگران اداره کل بنارد و دریانوردی خوزستان 1

كرێكارانی ئیداره‌ی گشتیی به‌نده‌ره‌كانی خوزستان، ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٧ی جۆزه‌ردان، بۆ جارێكی دیكه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ پێشێل كرانی مافه‌كانیان، له‌ به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی ئه‌مشاره‌ ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، به‌رپرسانی ئیداره‌ی گشتیی به‌نده‌ره‌كانی ئۆستانی خوزستان و فه‌رمانداری ماه‌شه‌هر، به‌ هاوكاری له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌تی په‌یمانی “هێمه‌ت كاران” به‌نیازن، خۆ له‌ په‌رداختی حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراوی كرێكارانی ئه‌م شیركه‌ته‌ ببوێرن. ده‌شڵێن: له‌ مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی پاره‌كه‌وه‌ هه‌تا ئێستا چه‌ندین جار كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه‌، به‌ڵام هیچكام له‌ به‌رپرسان وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌یان نه‌بوون. كرێكارانی ناڕازیی ڕاشیانگه‌یاندووه‌: شیركه‌تی په‌یمانكاری “هێمه‌ت كاران” مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی پاره‌كه‌ پێیانی ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌پێی یاساكانی وه‌به‌رهێنانی ناوچه‌ی تایبه‌تی ئابووری، ئه‌ركدار نییه‌ به‌ به‌ڕێوه‌بردنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی كاره‌ سه‌خت و زیانباره‌كان. ئه‌مه‌ له‌حاڵێكدایه‌ كه‌ ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌ بۆ كرێكارانی ڕه‌سمی ئیداره‌ی به‌نده‌ره‌كانی ئۆستانی خوزستان له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوو به‌كرده‌وه‌ ده‌رهاتووه‌.