سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه ١٧ی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له مۆعه‌لیمانی مه‌دره‌سه غه‌یره دهوڵهتهییهكانی تاران، له ناڕه‌زایه‌تیی به درێژه‌ی بیلاته‌كلیفی كاری و گوزه‌رانیان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
مۆعه‌لیمانی ناڕازیی ڕایانگه‌یاندووه: سه‌ره‌ڕای به‌ڕێوه‌بردنی چه‌ندین كۆبوونه‌وه و په‌یگیری به‌رده‌وام، هێشتا به‌رپرسان سه‌باره‌ت به گۆڕینی بارودۆخی كاری ئه‌م توێژه هیچ هه‌نگاوێكیان هه‌ڵنه‌گرتووه. ئه‌م مۆعه‌لیمانه كه حقووقه‌كانیان به پێی لانیكهمی حقووقی دیاری كرا‌و له لایه‌ن شوڕای باڵای كاری ڕژیم و به شێوه‌ی سه‌عاتی په‌رداخت ده‌كرێ، له‌م پێوه‌نده‌دا ڕایانگه‌یاندووه: هه‌تا ئێستا له‌ڕێگه‌ی جۆراوجۆره‌وه موتاڵبات و خواسته‌كانیان له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی وه‌زاره‌تی ئاموزش و په‌روه‌رش هێناوه‌ته گۆڕێ، به‌ڵام هه‌تا ئه‌مڕۆ هیچ ده‌رئه‌نجامێكی نه‌بووه. ئه‌م مۆعه‌لیمانه خوازیاری یه‌كسان سازیی بارودۆخی كاریان له‌گه‌ڵ مۆعهلیمان ڕه‌سمی له مه‌دره‌سه‌كانی ده‌وڵه‌تی بوون.