ڕۆژی هه‌ینی ١٦ی جۆزه‌ردان، له ئه‌نجامی چه‌ند ڕووداوی جیاجیا له شاره‌كانی تاران، ئه‌هواز، یه‌زد و بۆكان، لانیكه‌م ١٣ كرێكار به‌هۆی نه‌بوونی ئیمكاناتی ئیمه‌نی پێویست له شوێنی كار تووشی ڕووداو بوون.
له یه‌كه‌م ڕووداودا، كرێكارێكی ٣٠ ساڵ ته‌مه‌ن له كارگه‌یه‌كی جۆشكاری له مه‌نته‌قه‌ی به‌هارستانی ئه‌هواز، له‌كاتی كار به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی كه‌پسوولی جۆشكاری، به‌سه‌ختی برینداربوو. له دووهه‌م ڕووداودا، دوو كرێكاری به‌شی هه‌ڵكه‌ندن له‌كاتی كار له شه‌قامی “زابتی” تاران به‌هۆی داڕمانی دیواری چاڵه‌كه و به‌ربوونه‌وه بۆ ناو ئه‌م چاڵه، برینداربوون. شایانی باسه، یه‌كێك له‌م دوو كرێكاره پاش گه‌یاندنیان بۆ نه‌خۆشخانه به‌هۆی قووڵ بوونی برینه‌كانی گیانی له‌ده‌ست داوه. له سێهه‌م ڕووداودا، به‌هۆی داڕمانی سه‌ربانی خابگای كارخانه‌یه‌ك له شاری یه‌زد، ٨ كرێكاری ئه‌فغانستانی بریندرابوون. هه‌روه‌ها به پێی هه‌واڵێك كه به‌ده‌ستی ناوه‌ندی هه‌واڵی كۆمه‌ڵه گه‌یشتووه: كرێكارێكی بیناسازیی دانیشتووی گوندی “بس”ی سه‌قز به‌ناوی حسێن ساڵحزاده له‌كاتی كار له شاری بۆكان، تووشی ڕووداو ده‌بێ و به‌هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ست ده‌دات. هه‌واڵی گه‌یشتوو باس له‌وه‌ش ده‌كات كه له ڕووداوێكی دیكه‌ی شوێنی كار له شاری بۆكان، كرێكارێكی چاڵ هه‌ڵكه‌ن به‌ناوی “ڕه‌زا شكاری” له‌كاتی كار و گۆڕینی “كفكش”، تووشی گازی گرتوویی بووه و له ئه‌نجامدا گیانی له‌ده‌ستداوه. لە لایەکی دیکەوە و هەمان ڕۆژ، کرێکارێکی خەڵکی جوانڕۆ به‌ناوی “عه‌كاشه ڕه‌حمه‌تی” لەکاتی کار کردن لە بینایەکی نیوە کارە بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لە دەست داوە.