به هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی شاری كراچی پاكستان ڕۆژی هه‌ینی ١٦ی جۆزه‌ردان، له ناڕه‌زایه‌تیی به ته‌قه‌كردنی چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو بۆ سه‌ر كچێكی ٤ ساڵ ته‌مه‌ن و كه‌مته‌رخه‌می كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی، هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، نزیكه‌ی دوو حه‌فته له‌مه‌وبه‌ر سێ پیاوی چه‌كدار ڕژاونه‌ته ماڵی هاووڵاتییه‌ك له شاری كراچی و ده‌ستڕێژیان كردووه‌ته سه‌ریان و له ئه‌نجامدا ئه‌م كچه و دایكی گیانیان له‌ده‌ستداوه. شایانی باسه، وێنه‌ی برینداری ئه‌م كه‌چه له نه‌خۆشخانه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له پاكستان به ڕاده‌یه‌كی زۆر بڵاوبووه‌ته‌وه. هاوكات پۆلیسی پاكستان ڕایگه‌یاندووه كه ئه‌م هه‌وڵه دزییه‌كی چه‌كدارانه بووه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ناڕه‌زایه‌تیی به‌م جه‌نایه‌ته و سه‌رنج نه‌دانی كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی پاكستان به پاراستنی ئه‌منییه‌تی گیانی هاووڵاتییان، سه‌ره‌تا له شاری به‌لوچستان ده‌ستی پێكرد و دواتر بۆ ویلایه‌ته‌كانی لاهوور و كراچی باڵی كێشاوه.