کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی شاره‌داریی لوشان

93h

93h

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٦ی مانگی پوشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی شاره‌داریی لوشان له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ نه‌درانی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.
به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، كرێكاران به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر بینای دادگۆسته‌ری ڕودبار، خوازیاری په‌رداخت كردنی بڕی ٨ مانگ له‌ حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان بوون.به‌ وته‌ی كرێكاران، شاره‌داریی لوشان له‌ ماوه‌ی یه‌ك مانگی ڕابردوودا، كارخانه‌ی ئاسفالت و شن و ماسه‌ی خۆی به‌ مه‌به‌ستی په‌رداختی قه‌رزی ٣٠٠ مێلوینی، به‌ نرخی یه‌ك میلیارد و ٧٠٠ مێلوین تمه‌ن فرۆش توویانه‌ و باقی پوڵی ئه‌م كارخانه‌یه‌ له‌ حیسابی سپۆرده‌ی دادگۆسته‌ری دایه‌ و له‌ په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ستی دواخراوی كرێكاران خویان ده‌بۆیرن.