هاوكات له‌گه‌ڵ درێژه‌ی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كان له ناوچه‌كانی غه‌ربی ئێران، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٥ی جۆزه‌ردان، لێره‌واره‌كانی ئاوایی چهپانلوو شیروان له خۆراسانی شۆمالی، له‌وه‌ڕگه‌كانی سووسه‌ن له ئیزه و دارستانه‌كانی ئهندیكا له ئۆستانی خوزستان و كیانپارسی ئه‌هواز، تووشی ئاگربوون.
كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له لێڕه‌واره‌كانی شیراون، به‌شێك له ئاگركه‌وتنه‌وه‌كانی ئه‌م حه‌فته‌یه له ئێران بوو. له ڕووداوی سووتانی له‌وه‌ڕگه‌كانی ئاوایی بهڵغانی ئه‌مشاره كه سه‌ره‌تای ئه‌م حه‌فته‌یه ڕوویدا، هێكتارێك له زه‌وییه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه له‌ناو ئاگردا سووتان. هاوكات به‌خشداری ناوچه‌ی سووسه‌ن ڕۆژی پێنشجه‌ممه باسی له كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له له‌وه‌ڕگه‌كانی ئه‌م به‌خشه كرد و سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی مانگی سووری ئهندیكاش له ئۆستانی خوزستان باسی له ئاگرگرتنی دارستانه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه كردووه. به‌وته‌ی ناوبراو، ٢٠ هێكتار له دارستانه‌كانی ده‌ورووبه‌ری ئاواییه‌كانی “ئاب بید و ئاب كه‌ره”ی ئهندیكا له‌ناو ئاگردا سووتاون. ئه‌مه له كاتێكدایه كه له چه‌ند شوێنی دیكه‌ی ئێران له‌وانه، پاركی چووبی كیانپارسی ئه‌هواز و دارستانه‌كانی “دیل”ی كۆهگیلویه و بۆیه‌رئه‌حمه‌د، ئاگر كه‌وتووه‌ته‌وه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، له ماوه‌ی ئه‌م حه‌فته‌یه‌دا، زۆربه‌ی دارستانه‌كانی زاگرۆس له ئۆستانه‌كانی لۆرستان، كۆهگیلویه و بۆیه‌رئه‌حمه‌د و خوزستان له‌ناو ئاگردا سووتاون.