ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه كوژرانی لاوێكی فه‌له‌ستینی به‌ناوی “ئه‌یاد ئهلحاق” له ئۆرشه‌لیم به ده‌ستی پۆلیسی ئیسڕائیل، شه‌پۆلێك له ناڕه‌زایه‌تیی جه‌ماوه‌ری لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م لاوه فه‌له‌ستینییه، ڕۆژی شه‌ممه ١٠ی جۆزه‌ردان به مه‌به‌ستی به‌شداری له قۆناغێكی تاقیكردنه‌وه له ماڵێ هاتبووه ده‌رێ كه له‌ڕێگا له لایه‌ن دوو مه‌ئمووری پۆلیسی ئیسڕائیل ته‌قه‌ی لێ ده‌كرێ و له ئه‌نجامدا گیانی له‌ده‌ست ده‌دات. به پێی هه‌ندێ له سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، یه‌كێك له‌و مه‌ئموورانه كاتێك كه هاوكاره‌كه‌ی پێ وتووه ده‌ست له ته‌قه‌كردن هه‌ڵگره، گوێ پێنه‌داوه و به‌رده‌وام ته‌قه‌ی له‌م لاوه كردووه. شایانی باسه، دانیشتووانی شاره‌كانی ئۆرشه‌لیم و تێلاڤیڤ له چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ره‌وه له ناڕه‌زایه‌تیی به كوشتنی ئه‌م لاوه ده‌ستیانداوه‌ته ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی و هه‌تا ئێستا خۆپیشاندانه‌كان هه‌روا به‌رده‌وامه. ناڕازییان خوازیاری سزادانی دهستوپێوهندهكانی كوشتنی “ئه‌یاد ئهلحاق” بوون.