کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ست دانی شاخه‌وانێك له‌ ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی دارستانه‌كانی زاگرۆس

لە ئاگرکەوتنەوەکانی زاگرۆس شاخەوانێک گیانی لەدەست دا

لە ئاگرکەوتنەوەکانی زاگرۆس شاخەوانێک گیانی لەدەست دا

لە ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکانی پارێزگای کەهگیلۆوییە و بۆیەرئەحمەد، کە ماوەی چەندین ڕۆژ درێژەی هەبوو، شاخەوانێک کە خۆبەخشانە لە هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگره‌كه‌دا بووه، گیانی لەدەست داوه‌.

“ئه‌لبۆرز زارعی” شاخەوانێک کە بە شێوەی خۆبەخشانە لە هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکانی زاگرۆس لە پاریزگای کەهگیلۆوییە و بۆیەرئەحمەد دابوو، بەهۆی سووتانی جەستەی و قووڵ بوونی برینه‌كانی، گیانی لەدەست دا. ناوبراو یەکێک لە شاخەوانانی ئەنجومەنی شاخەوانیی ”زاگرۆس” و یەکێک لە ئەندامانی چالاکی گرووپی ژینگەپارێزیی “سەبز گامان” بوو. گیانلەدەستدانی ئەو شاخەوانە ژینگەپارێزە لە حاڵێکدایە کە سووتانی دارستانەکانی زاگرۆس چەندین ڕۆژ درێژەی بوو و بەرپرسانی ڕژیمی ئێران هیچ هەوڵێکی جیددییان بۆ کوژاندنەوەی ئه‌م ئاگره‌ ئەنجام نەدا.