به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوهكان، شەوی سێشەممە ١٣ی جۆزەردان، هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە بەرزاییەکانی سنووری چاڵدێران تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و بههۆیهوه کۆڵبەرێک كوژراوه.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە چاڵدێران وێڕای پشتراست کردنەوەی ئەم هەواڵە، ناسنامەی ئەو کۆڵبەرەی “سەجاد دالایی میلان” خەڵکی گوندی “مسجدلوو” ڕاگەیاند. ئەو کۆڵبەرە لە نزیکەوە و به بێ ئاگاداركردنهوه دراوەته بەر دەستڕێژی گوللە و دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە. بە پشت بەستن بە ئاماره تۆمار کراوهكان، لە ماوەی مانگی مەی ئەمساڵدا، ١٢ کۆڵبەر کوژراون و ٢٤ کۆڵبەری دیکەش بریندار کراون کە باڵای ٩٠ لهسهدیان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم بووە.