ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٤ی جۆزه‌ردان، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینێكی كه‌نار جاده‌یی له شارستانی ئهرغستان، هه‌ڵكه‌وتوو له ویلایه‌تی قه‌نده‌هاری ئه‌فغانستان، ٩ كه‌سی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ست دا و ٥ دیكه‌ش بریندار بوون.
به پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی ئه‌فغانستان، ئه‌م ته‌قینه‌وه له ده‌وری كاتژمێر ١١ی پێش نیوه‌ڕۆ له ناوچه‌ی خۆشك ڕوودی ئهرغستان له حاڵێكدا ڕووی داوه كه مۆتۆرێكی هه‌ڵگری كه‌سانی مه‌ده‌نی له‌و مه‌سیره‌وه تێپه‌ڕ بووه. شایانی باسه هه‌تا كاتی ئاماده كردنی ئه‌م هه‌واڵه لایه‌ن یاخود گرووپێك به‌رپرسایه‌تیی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یان نه‌گرتووه‌ته ئه‌ستۆ.